پزیشکێکی کورد دڵێکی دەستکرد دروستدەکات و خەڵات دەکرێت

18-03-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. ئازاد نەجار، داهێنەری دڵێکی دەستکرد لەنێو ستۆدیۆ و لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی لە سوێد. وێنە: رووداو
د. ئازاد نەجار، داهێنەری دڵێکی دەستکرد لەنێو ستۆدیۆ و لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی لە سوێد. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی کورد، خاوەن و داهێنەری ئامێرێکە کە هاوشێوەی دڵ کاردەکات و لە راپرسییەکی تایبەت کە بۆ ژمارەیەک داهێنەر کرابوو پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، پزیشکە کوردەکە لەنێو بوولتەنی تەندروستیدا باسی نهێنیی ئامێرەکە دەکات و دەڵێت: ''کورد میللەتێکی داهێنەرە''.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی ئاداری 2024 د. ئازاد نەجار، داهێنەری دڵی دەستکرد لە بوولتەنی تەندروستیدا گوتی، ئەو دڵە دەستکردە لەڕووی پێکهاتە و فیسیۆلۆژییەوە هاوشێوەی دڵی مرۆڤ کاردەکات.
 
تەنانەت د، نەجار باسی تایبەتمەندییەکی ئامێرەکە دەکات بەوەی کە ئەگەر جەستە پێویستی بە پاڵنانی خوێنی زیاتربێت، ئەوا ئامێرەکە راستەوخۆ فەرمانەکانی دەگۆڕێت و خوێنی زیاتر بۆ جەستە پاڵدەنێت.
 
د. ئازاد نەجار دەڵێت: ''ئامانجمانە پەرەی زیاتر بە ئامێری دڵی دەستکرد بدەین و نوێترین تەکنیک لە ئامێرەکەمان بەکاربهێنین، تاوەکو کوالێتیی شێوازی ژیانی ئەو کەسەی دڵە دەستکردەکەی بۆ دادەنرێت باش بێت و هەست بە ناڕێکی نەکات''.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئەو پسپۆڕە گوتی، ئامێرەکەیان لەسەر ئاژەڵ تاقیکردووەتەوە و ساڵانی داهاتووش لەسەر مرۆڤ تاقیدەکەنەوە.
 
لە رێورەسمێکدا کە 14ـی ئەم مانگە لە سوێد بەڕێوەچوو، ئەو کەسانە خەڵاتکران کە داهێنان و بیرۆکەی جیاوازی پێشکەوتنی مرۆڤایەتییان هەبوو.
 
د. ئازاد نەجار لەگەڵ هاوکارەکانی خەڵاتکران بەوەی کە داهێنەری ئامێرێکن کە وەکو دڵ کاردەکات، ئەو پزیشکە دەڵێت: لە هەوڵدان تاوەکو ئەو ئامێرە وەکو دڵێکی دەستکرد کە بە باتری کاردەکات بناسێنن و ببێتە جێگرەوەیەکی کاریگەر بۆ ئەوانەی دڵیان لەکارکەوتووە و تووشی جەڵتە بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتوویەکی کریاتین.

جگە لە بەهێزکردنی ماسوولکەکان، کریاتین ئەم سوودانەشی هەیە

زۆرجار کریاتین وەکو تەواوکەرێکی خۆراکی بۆ وەرزشڤانان بەکاردێت، ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی هێز و توانای ماسوولکەکان و باشترکردنی ئەدای کارکردنیان لەکاتی راهێنانە قورسەکاندا بەتایبەت بەرزکردنەوەی قورسایی.