توێژینەوەیەک: لەگەڵ هەناسەداندا پلاستیک دەچێتە جەستەمان

18-08-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە فەرەنسا دەریخستووە، پلاستیک لەنێو سییەکانی مرۆڤدا دۆزراوەتەوە، ئەمەش پێمان دەڵێت کە پلاستیک تەنیا لەنێو خۆراکەوە ناچێتە نێو جەستەمان و ئێستا پلاستیک لەنێو هەوا، خۆراک، ئاو، فەرش و تەنانەت جلو بەرگەکانیشماندا هەیە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی تولووس لە فەرەنسا ئەنجام دراوە، دەریخستووە پلاستیک گەیشتووەتە قووڵایی سییەکانمان، رۆژانە نزیکەی 68 هەزار وردیلەی بچووکی پلاستیک بە هەناسەدان دەچێتە ناو جەستەی هەر یەکێکمانەوە. ئەمەش پێمان دەڵێت، مەترسییەکە لە هەموو لایەکمانەوەیە: لەو هەوایەی هەڵیدەمژین، لە خۆراک و ئاودا، تەنانەت لە فەرش و جلوبەرگەکانماندا.
 
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، مرۆڤەکان رۆژانە رووبەڕووی هەڵمژینی هەوایەک دەبنەوە کە پڕە لە وردیلە پلاستیکی بچووک، بەڕێژەیەک کە سەدان جار لەوەی پێشتر مەزەندە دەکرا زیاترە. ئەم تەنۆلکانە بەهۆی بچووکیی قەبارەیانەوە، بە ئاسانی دەچنە ناو کۆئەندامی هەناسە و لەوێ جێگیر دەبن.
 
ئەوەش باسکراوە کە خەستیی وردەپلاستیکەکان لە هەوای ناو ئۆتۆمبێلدا چوار هێندەی هەوای ناو ماڵەکان زیاترە. توێژەران مەزەندەیان کردووە کە مرۆڤێک لەوانەیە رۆژانە نزیکەی 68 هەزار وردیلە پلاستیک لە رێگەی هەناسەدانەوە وەربگرێت.
 
پڕۆفیسۆر د. ترەیسی جەی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا دەڵێت: "یەکێک لەو شتانەی جێگەی سەرسوڕمان بووە ئەوەیە کە پلاستیک تەنیا شی نابێتەوە بۆ نێو خۆراک و ئاو، بەڵکو لە نێو ئەو هەوایەی کە هەڵی دەمژین هەیە. ئەمەش مەترسییەکە زۆر گەورەتر دەکات لەوەی پێشتر بیری لێدەکراوە."
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە قەدەخەکردنی ئینتەرنێت.

چی بەسەر مێشکتدا دێت، ئەگەر 14 رۆژ ئینتەرنێت بەکارنەهێنیت؟

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارنەهێنانی ئینتەرنێت لەنێو مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بۆماوەی 14 رۆژ (2 هەفتە) گۆڕانکاریی بنچینەیی بەسەر جەستەدا دەهێنێت بەتایبەت مێشک، ئاوەز و دەروون.