لە سلێمانی بەهۆی هەڵمەتی 'لونای پەمەیی'ـەوە رۆژانە زیاتر لە 100 خانم پشکنینی مەمک دەکەن

19-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی مەمک لە سلێمانی
سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی مەمک لە سلێمانی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

جێگری بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی مەمک لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای هەڵمەتی لونای پەمەییەوە تاوەکو ئێستا رێژەیەکی زۆری خانمان هۆشیار کراونەتەوە بۆ پشکنینی مەمکیان و رۆژانە لانیکەم 130 خانم سەردانی سەنتەرەکە دەکەن.
 
هەڵمەتی لونای پەمەیی بەردەوامە و دکتۆر لونا لەنێو سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی مەمکە لە سلێمانی و خانمێک دەدوێنێت، ئەو خانمە دەڵێت، ماوەکانی رابردوو پشکنینی کردووە و پزیشکان هەستیان بە ناڕێکییەک کردووە، بەڵام ئێستاش بۆ دڵنیایی زیاتر هاتووەتەوە و پشکنین دەکات.
 
خانمێکی دیکەش کە لە نۆرەی پشکنینی مەمکە و لە کالارەوە چووەتە سەنتەرەکە، دەڵێت: ''داوا لە هەموو خانمانی کەلار و شارەکانی دیکەش دەکەم کە بێن و پشکنینی مەمکیان بکەن''.
 
عەلی زوهدی، جێگری بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەری چارەسەری نەخۆشییەکانی مەمک لە سلێمانی سوپاسی رووداو کرد بۆ هەڵمەتەکە و بە رووداوی راگەیاند، ئێستا رۆژانە 130 تاوەکو 150 خانم سەردانی سەنتەرەکە دەکەن، لەکاتێکدا پێش هەڵمەتەکە، تەنیا 100 خانم تۆمار دەکران.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە