رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی ماکواری لە ئوسترالیا کراوە و دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی رێکخراو رۆیشتن بەپێ ئەنجام دەدەن، مەترسیی دووبارەبوونەوەی ئازاری پشتیان بە نزیکەی نیوە کەم دەکاتەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە پیاسەکردن بۆ ماوەی 30 خولەک، سێ بۆ پێنج جار لە هەفتەیەکدا، لەگەڵ چاودێری و رێنوێنیی سەرەتایی لەلایەن پسپۆڕی چارەسەری سرووشتییەوە دەتوانێت ئازاری پشت بە رێژەی 23٪ کەم بکاتەوە.
مارک هانکۆک، پرۆفیسۆر و سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکە رایگەیاند: "رۆیشتن بەپێ وەرزشێکی سادە، بەردەست و کەمتێچووە کە نزیکەی هەموو کەسێک دەتوانێت ئەنجامی بدات، بەبێ گوێدانە شوێنی جوگرافی، تەمەن یان باری ئابووری."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ