توێژینەوەیەک: خواردنەوەی چا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

21-05-2024
رانیا رزگار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریدەخات، خواردنەوەی چا دەبێتەهۆی کەمبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن.
 
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە دامەزراوەی دڵ لە بەریتانیا دەڵێت: خواردنەوەی چا سوودی هەیە بۆ دڵ و کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ، چونکە چا مادەی فلاڤۆنۆیدی تێدایە کە ئەو مادەیەش وەک دژەئۆکسان و دژی هەوکردن لەناو جەستە کاردەکات.
 
د. تیم بۆند، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە روونی دەکاتەوە، مادەی فلاڤۆنۆید یارمەتیی کشانی ماسوولکەکان دەدات و لوولەکانی خوێن فراواندەکات، بەمەش پەستانی خوێن و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمبێتەوە.
 
توێژینەوەکە لەلایەن دامەزراوەی دڵ لە بەریتانیا کرا و دەرکەوت، نزیکەی 7.6 ملیۆن کەس لە بەریتانیا نەخۆشیی دڵ و لوولەکانی خوێنیان هەیە و ئەم ژمارەیە لە زیادبوونە.
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن سێیەم هۆکاری مردنن لە جیهاندا.
 
توێژینەوەیەکی ئەمریکی لە سانت لوکیس تایبەت بە شەکر و نەخۆشییەکانی دڵ دەریدەخات، شەکر سوودەکانی چا کەمدەکاتەوە و پێشنیازدەکات، چا بەبێ شەکر بخورێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."