پسپۆڕێک: کیتۆ بۆ هەموو کەسێک سەلامەت نییە و مەترسیدارە

21-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی رایدەگەیێنێت، راستە بە رێژیمی کیتۆ کێشێکی زۆر دادەبەزێت، بەڵام کەسەکە دەشێت تووشی کەمیی ڤیتامین و مادە کانزاییەکان ببێتەوە و چەوریی LDLـیش کە ناسراوە بە چەوریی خراپ زیاد دەبێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 21-5-2025 د. هۆلیم هاشم، پسپۆڕی کلینیکیی خۆراک بە رووداوی راگەیاند، پەیڕەوکردنی رێژیمی کیتۆ نابێت لە 20 رۆژ زیاتر تێبپەڕێت و پێویستە پسپۆڕێکی خۆراکی لەگەڵ کەسەکەدا بێت، ئەگەر نا کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر ئەوانەی کێشەی گورچیلە و دڵیان هەیە یاخود کێشەی ریخۆڵە و شەکرەیان هەیە.
 
د. هۆلیم هاشم دەڵێت: باشترین سیستمی رێژیمی خۆراکی بۆ کیتۆ ئەوەیە کە دەبێت لەژێر سەرپەرشتیی پسپۆڕێکدا باشترین سەرچاوەی ڤیتامین و مادەی کانزایی لەگەڵدا بخورێت.
 
ئەوەش روون دەکاتەوە، رێژیمی کیتۆ شوێنی وەرزش و خەوی رێک ناگرێتەوە و پێویستە بۆ دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی سرووشتی و تەندروست هەم خەو و خۆراک رێک بخرێنەوە، هەمیش وەرزش بکرێت و لە ژێر راوێژی کەسێکی پسپۆڕ رێژیمێکی دیاریکراو دابنرێت.
 
پڕۆفیسۆرێکی بواری کوێرەڕژێنەکان قسەی بۆ رووداو کردووە و دەڵێت: ''چەوریییەکانی خوێن بەرزدەکاتەوە و ئەگەری تووشبوون بە  هەوکردن زیاددەکات''. {لێرەوە قسەکانی بزانە}
 
ئەم پسپۆڕە لە پۆدکاستی نەخۆشنامە هۆشداری دەدات و گوتی، ''زۆرجار کیتۆ بووەتەهۆی بەردی زراو و سستبوونی گورچیلە''
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.