لە ئەمریکا ڤاکسینێک دژی شێرپەنجەی مەمک تاقیدەکرێتەوە

21-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە ئەمریکا ڤاکسینێک دژی شێرپەنجەی مەمک تاقیدەکرێتەوە و توێژەران دەڵێن، 80٪ پێشگیری لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەکە دەکات.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی گۆڤاری Genome medicine کە تاقیکردنەوەیەکی تێدا بڵاوکراوەتەوە و دەریدەخات، ڤاکسینێک دەتوانێت پێشگیری لە بڵاوبوونەوە و دووبارە سەرهەڵدانەوەی جۆرێکی گوازراوەی شێرپەنجەی مەمک بکات.
 
تاقکردنەوەکە لەلایەن سکووڵی پزیشکیی زانکۆی واشنتن لەسەر 18 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک کرا و دەرکەوت، دوای پێدانی سێ ژەمی ڤاکسینەکە، پاش سێ ساڵ ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەکەی 80٪ کەمکردووەتەوە.
 
ڤاکسینەکان بەجۆرێک دروستکراون کە خانەکانی بەرگریی جەستە جۆری دیاریکراوی خانە شێرپەنجەییەکان بناسنەوە، تاوەکو لە ئەگەری هەر دووبارە سەرهەڵدانەوەیەکیان، هێرشیان بکەنە سەر و نەهێڵن زۆرببن.
 
د. ویلیام گلاندەرز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی سکووڵی پزیشکیی زانکۆی واشنتن لە ئەمریکا دەڵێت: ئەمە سەرەتایەک ئاشکرادەکات بۆ نزیکبوونەوە لە دۆزینەوەی میکانیزمی ڤاکسینی دژەشێرپەنجە، بەتایبەت لەوانەی ئەگەری دووبارەسەرهەڵدانەوەیان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتوویەکی کریاتین.

جگە لە بەهێزکردنی ماسوولکەکان، کریاتین ئەم سوودانەشی هەیە

زۆرجار کریاتین وەکو تەواوکەرێکی خۆراکی بۆ وەرزشڤانان بەکاردێت، ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی هێز و توانای ماسوولکەکان و باشترکردنی ئەدای کارکردنیان لەکاتی راهێنانە قورسەکاندا بەتایبەت بەرزکردنەوەی قورسایی.