رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، ژمارەی تووشبووانی نەخۆشییە گوازراوەکان لە رێگەی سێکس لەجیهاندا زیادبووە و باوترین تەمەنی تووشبووانیش گەنجانن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەریدەخات، هەریەک لە نەخۆشییەکانی ئەیدز، هەوکردنی جگەر جۆری B، زوهری، گەڕی، کڵامیدیا و گۆنۆریا بەرپرسیارن لە تووشبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی تەمەن 15 بۆ 49 ساڵان لە رۆژێکدا، بەتایبەتی نەخۆشیی زوهری کە رێژەکەی بەخێراییەکی زۆر زیاددەکات.
رێکخراوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، نەخۆشیی زوهری تەنیا لەماوەی 2020 بۆ 2022 یەک ملیۆن تووشبووی تێپەڕاندووە،
هەروەها بەهۆی زۆری بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا بۆ چارەسەر بەتایبەتی بۆ نەخۆشیی گۆنۆریا، رێژەی بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمانەکان تەنیا لە ساڵێکدا 35٪ بەرزبووەتەوە.
رێگەکانی خۆپارێزیی لە نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان بریتین لە:
1. ئەنجامدانی سێکسی تەندروست.
2. ئەنجامدانی پشکنینی پێویست بۆ دڵنیابوون لەنەبوونی نەخۆشییەکان، چونکە لە سەرەتای تووشبوون، ئەم نەخۆشییانە بێ نیشانەن.
3. بەکارهێنانی کۆندۆم.
4. لەکاتی هەبوونی هەریەک لەم نەخۆشییانە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت و چارەسەری پێویست وەربگیرێت.
5. دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی هاوژینان پێش ئەنجامدانی سێکس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ