پسپۆڕێکی فیزیای ناوەکی: هێرشەکانی ئەمریکا لەسەر بوشەهر بوونایە، چێرنۆبڵێکی نوێ دروست دەبوو

22-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر لونا خالید - د. دەشتی ئاکرێیی
دکتۆر لونا خالید - د. دەشتی ئاکرێیی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕ و توێژەرێکی بواری فیزیای ناوەکی رایدەگەیێنێت، هێرشەکانی ئەمریکا لەسەر وێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە بوشەهر بوونایە، چێرنۆبڵێکی نوێ دروست دەبوو، چونکە وێستگەکە لەکارکردن بەردەوامە و ئەگەر لەکاتی کارکردن بۆردوومان بکرایە ئەوا مەترسی زۆر دەبوو.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 22-6-2025 د. دەشتی ئاکرێیی، پسپۆر و توێژەر لە بواری فیزیای ناوەکی لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، ئەگەر مادە تیشکدەرەکان و یۆرانیۆم لەنێو وێستگەکاندا مابن و بۆردومان بکرێت، ئەوا ئەگەری دەرچوونیان زۆر دەبێت، بەڵام ئەگەر دەرهێنرابن، ئەوا پاشماوەکانیان هەر کاریگەرییان لەسەر دەوروبەر دەبێت، بەڵام بڵاوبوونەوەکەیان کەمترە.
 
دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایۆلۆژیی عێراق رایگەیاند، هیچ پیسبوونێکی تیشکی لە عێراق تۆمار نەکراوە و سەرجەم پێوەرەکان ئاسایین. د. دەشتی ئاکرێیی گوتی، ''لەبەر ئەوەی مادەکانی نێو وێستگە بۆردوومانکراوەکان پێشتر لابراون، بۆیە مەترسیی بڵاوبوونەوەی تیشکەکان کەمترن یاخود مەترسییان نابێت''.
 
د. دەشتی ئاکرێیی دەڵێت: شارە کوردییەکان لە وێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بوشەهر دوورن و زیاتر وێستگەی تەنز و فۆردۆ نزیکن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی راگەیاندنی بڕیارەکەی بۆ کەمکردنەوەی نرخی دەرمان. وێنە: Global News

ترەمپ: نرخی دەرمان بە رێژەی 300٪ بۆ 600٪ کەم دەکەینەوە

بەگوێرەی راپرسییەک، ئەمریکییەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر بایەخ بە باشترکردنی کەرتی تەندروستی دەدەن، بەجۆرێک 40٪ـی ئەمریکییەکان دەیانەوێت چاودێریی تەندروستی باشتر بێت و حکومەت بایەخی زیاتر بە کەرتی تەندروستی بدات.