پسپۆڕێک: باشترین چارەسەر بۆ پەتای وەرزی پشوودانە، نەک دەرمانی دژەزیندەیی

22-09-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، پەتای وەرزی پێوستی بە بەکارهێنانی دەرمانی دژەزیندەی نییە و بەڵکو تەنیا بە پشوودان خۆراک دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 22-9-2025 د. هەرێم کەریم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لە بووڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، "ئەو کەسانەی بەرگریی جەستەیان بەهێزە تەنیا پشوو وەربگرن." بەڵام هۆشداری دەدات بەو کەسانەی کە لە گروپی مەترسیدان و دەڵێت، "ئەوانەی تەمەنیان زۆرە و نەخۆشیی سینگ یان سییەکانیان هەیە، یان منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵن و پەتاکە دەگرن پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن."
 
بە گوتەی د. هەرێم کەریم  داوا دەکات هاووڵاتییان خۆیان لە بەکارهێنانی دەرمانی دژەزیندە (ئەنتی بایۆتیک) بەدووربگرن و ئەگەر پێویستیان پێی بوو، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن.
 
بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستە و خۆپاراستن لە پەتای وەرزی، د. هەرێم کەریم رێنمایی دەدات بە "وەرزشکردن، خۆراکی تەندروست، خەوی باش و کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی، هەروەها دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.