رێکخراوی ئاژەڵپارێزانی کوردستان: کوشتنی سەگی بێلانە رابگیرێت

23-01-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رێکخراوی ئاژەڵپارێزانی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەو شێوازەی کوشتنی سەگە بێلانەکان لە کەرکووک بە هەموو شێوەیەک ناشرینە و نازانستییە. سەرۆکی رێکخراوەکە دەڵێت: ''هەرچەندە حاڵەتی گەستنی سەگ بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی چەندان کەس، بەڵام هێشتا ئەوە ناگەیێنێت کە بەو شێوەیە بکوژرێن''.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-1-2025 چەند ئەندامێکی رێکخراوی ئاژەڵپارێزانی کوردستان لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان UN لە هەولێر گردبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان لەئاستی بڕیارە نوێیەکانی کەمکردنەوە و کوشتنی سەگە بێلانەکان دەربڕی.
 
فەرمان فازڵ، سەرۆکی رێکخراوەکە گوتی، باشترە بە شێوەیەکی زانستییانە رێگەکانی کەمکردنەوەی سەگە بێلانەکان بگیرێنەبەر بەتایبەت نەزۆککردن.
 
بەگوتەی فەرمان فازڵ، بەشێکی زۆری سەگە بێلانەکان ساخن و نەخۆش نین، بەڵام هەر دەکوژرێن، هەر بۆیە داوادەکات کە مەرج نییە سەگە بێلانەکان هەموویان نەخۆشیی هارییان هەبێت.
 
رێکخراوەکە دەریدەخات، تەنیا لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی رابردوودا، لە کەرکووک زیاتر لە 500 سەگ و لە دهۆکیش زیاتر لە 50 سەگ کوژراون 
 
لە پۆدکاستێکی رادیۆی رووداو بە ناوی ''نەخۆشنامە'' باسی رێگەکانی خۆپاراستن لە گەستنی سەگ و چارەسەرە سەرەتاییەکانی حاڵەتەکە کرا، بەم شێوەیە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە