رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی بەرازیلی دەریدەخات، وەرزشکردن لەکاتی ئێواراندا سوودی زیاتری هەیە بۆ ئەو کەسانەی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی ساوپاولۆ لە بەرازیل ئاشکرای دەکات، وەرزش و جووڵەی رۆژانە یارمەتیی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن دەدەن، بەهۆی کاریگەرییان لەسەر دڵ و لوولەکانی خوێن.
توێژینەوەکە لەسەر 23 تووشبووی بەرزەپەستانی خوێن کرا، بەشێکیان بەیانیان وەرزشیان دەکرد و بەشێکی دیکە لەکاتی ئێواران، بەتێکڕایی سێجار لە هەفتەدا بۆ ماوەی 45 خولەک و دەرکەوت، ئەوانەی ئێواران وەرزشیان دەکرد پەستانی خوێنیان هاوسەنگتر بوو.
دکتۆر لینادرۆ دی بێرتۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: رێگەکان زۆرن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرزەپەستانی خوێن، وەرزشکردن لەکاتی ئێواراندا رێگەیەکی نوێیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرزەپەستانی خوێن.
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی 1.28 ملیار کەس لەجیهاندا نەخۆشیی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە.
رێکخراوەکەش دەڵێت: کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی، وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و کحول، کەمکردنەوەی خوێ، کێشڕێکی و وەرزشکردن مەترسیی تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن کەمدەکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ