توێژینەوەیەک: خەمگینی ئازاری سووڕی مانگانە زیاد دەکات

23-08-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانکۆی لیڤەرپووڵ لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، دەکرێت تێکچوونی باری دەروونی و خەمۆکی هۆکار بن بۆ ئازاری سووڕی مانگانە.
 
توێژینەوەیەک لە زانکۆی لیڤەرپووڵ لە بەریتانیا ئەنجامدرا و پشتی بە شیکاریی بۆماوەیی 600 هەزار خانمی ئەورووپی و 8 هەزار خانمی رۆژهەڵاتی ئاسیا بەستووە بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندیی ئاڵۆزی نێوان بارودۆخی دەروونی و لایەنی زاوزێی خانمان؛  دەرکەوتووە، دەکرێت خەمۆکی هۆکارێک بێت بۆ ئازاری سووڕی مانگانە.
 
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، تێکچوونەکانی خەو، کە زۆرجار لەگەڵ خەمۆکیدا روودەدەن، دەتوانن ئازاری سووڕی مانگانە خراپتر بکە.
 
د. شیان جیائۆتۆنگ پسپۆڕی خانمان و منداڵبوون لە زانکۆی لیڤەرپووڵ دەڵێت: تێکچوونی لایەنی دەروونی و تێکچوونی خەو لە خانماندا کاریگەری دەکانە سەر هۆڕمۆنەکانی جەستەی خانمان و زۆربەی کات هۆکارن بۆ زیادبوونی ئازار لەکاتی سووڕی مانگانە.
 
د. شیان ئاماژە بەوەدەکات، چارەسەرکردنی کێشەی خەو، رەنگە هۆکار بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە دەروونییەکان و کەمبوونەوەی ئازار. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە قەدەخەکردنی ئینتەرنێت.

چی بەسەر مێشکتدا دێت، ئەگەر 14 رۆژ ئینتەرنێت بەکارنەهێنیت؟

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارنەهێنانی ئینتەرنێت لەنێو مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بۆماوەی 14 رۆژ (2 هەفتە) گۆڕانکاریی بنچینەیی بەسەر جەستەدا دەهێنێت بەتایبەت مێشک، ئاوەز و دەروون.