رووداو - تەندروستی
لە هەولێر پڕۆژەیەکی تەندروستی بۆ چاکسازییەکان راگەیێندرا و بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانیش دەڵێت: هەڵمەتەکە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و چاکسازییەکانی دهۆک و سلێمانیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24-8-2025 ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، دەمانەوێت لە هەفتەیەکدا هەموو چاکسازییەکان جلوبەرگ و ئامێری تایبەت بە پشکنینی پەستانی خوێن و شەکرەیان بۆ دابینبکرێت.
بەگوتەی ئیحسان بابان، لەماوەی ئەم هەفتەیە پشکنینی شێرپەنجە و نەخۆشییە درێژخایەنەکان بۆ بەندکراوان دەکرێن و بەشێکی راوێژەکانیش لەڕووی دەروونییەوەن.
لەم هەڵمەتە هەفتەییەدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی تەندروستی بە هاوکاری چەند رێکخراوێکی ناحکومی، لەگەڵیشیدا هەریەک لە سەندیکای کارمەندانی کوردستان، سەندیکای دەرمانسازان و سەندیکای پزیشکانی ددانیش بەشداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ