رووداو - تەندروستی
د. ئەمیر شیت، بەیەکێک لە دەرمانسازە دێرین و بە ئەزموونەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، کە نزیکەی نیو سەدەیە لە بواری دەرمانسازیدا کاردەکات و خزمەت پێشکێش دەکات.
د. ئەمیر شیت، بە رووداوی راگەیاند لە ساڵانی 1972 بۆ 1973 کۆلێژی دەرمانسازیم لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە و هەر لە ساڵی 1973ـەوە بوومەتە ئەندامی سەندیکای دەرمانسازان."
د. ئەمیر شیت بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی کاری دەرمانسازی لە شاری هەولێر دادەنرێت و دەڵێت، "دەرمانخانەکەم چوارەمین دەرمانخانەی هەولێر بوو."
ئەو دەرمانسازە دێرینە، جگە لە کارکردنی لە دەرمانخانەی تایبەتی خۆی، رۆڵێکی کارای لە کاری سەندیکاشدا هەبووە و لە ساڵی 2011 تاوەکو ساڵی 2020 وەک سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان کاری کردووە.
لە پەیامێکیشیدا بۆ دەرمانسازان، د. ئەمیر شیت، گوتی: "داوا لە دەرمانسازان دەکەم گرنگی بە زانستی دەرمانسازی بدەن و بەردەوام زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە، چونکە ئەم پیشەیە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ