نەشتەرگەرییەکی رۆبۆتیی پرۆستات توانای رەپبوونی چووک دەپارێزێت

27-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە ئەمریکا بە رۆبۆت نەشتەرگەریی پڕۆستات دەکرێت و پسپۆڕان دەڵێن، ئەوە وادەکات ئەگەری لەدەستدانی رەپبوونی چووک کەمبکاتەوە.

نەشتەرگەرییەکی لابردنی پرۆستات بۆ تووشبوویەکی 67 ساڵانی شێرپەنجەی پڕۆستات لە ناوەندی پزیشکیی داڵاس لە تێکساس ئەنجامدرا کە رۆبۆت بەکارهات و بێ ئەوەی ناو سک بدڕن، نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووە.
 
د. ئەلبێرتۆ رۆدریگۆ، سەرپەرشتیاری رۆبۆتەکە دەڵێت: ئەو داهێنانە وادەکات پڕۆسەی نەشتەرگەرییەکە روونتر بێت و هەڵەی پزیشكیش کەمببێتەوە، کە ئەمەش وادەکات لێکەوتەکانی وەکو رەپنەبوونی چووک و برین و ئازاری دوای نەشتەرگەرییەکە کەمتر ببێتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە