یەکەمین پێشانگە و کۆنفرانسی گەشتیاریی پزیشکیی عێراق بەڕێوەدەچێت

27-04-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بۆ یەکەمین جار کۆنفرانس و پێشانگەیەکی تایبەت بە کەرتی گەشتاریی عێراق لەڕووی چارەسەرە پزیشکییەکانەوە سازدەکرێت و لە ئەمڕۆوە {27ـی نیسان} تاوەکو {29ـی نیسان} لە بەغدا بەردەوام دەبێت.
 
د. ئەحمەد ساڵەیی، سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی یەکەمین پێشانگە و کۆنفرانسی گەشتیاریی پزیشکیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە دەروازەیەکی نوێ بەڕووی خەڵکانی بیانیی دەرەوەی وڵات بکەنەوە بۆ ئەوەی لەوێوە بێنە عێراق و چارەسەری پزیشکی وەربگرن.
 
د. ئەحمەد ساڵەیی گوتی، ''دەمانەوێت پەیوەندیی پتەوتر دروست ببێت لەنێوان کۆمپانیا بیانییە پزیشکییەکان و تەندروستیی عێراق بۆ هاوئاهەنگیی زیاتر و هەناردەکردن و ئاڵوگۆڕکردنی بەرهەمی پزیشکی و چارەسەرکردنی نەخۆش لەنێوانمان''.
 
پێشانگەکە بە سەرپەرشتیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەبێت و دەیان کەسانی بەرپرسی تەندروستی و کارگێڕیی سیستمی تەندروستیی عێراق بەشدارن، چەندان پانێڵ بۆ بەهێزکردنی کەرتی گەشتوگوزاریی پزیشکی و باشترکردنی کواڵیتیی چارەسەرییەکان بەڕێوەدەچن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.