توێژینەوەیەک: هەنار مەترسیی تووشبوون بە چەوریی جگەر کەمدەکات

28-05-2024
رانیا رزگار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا دەریدەخات، ئەو سەوزە و میوانەی 'ترشی ئیلاجیک'یان تێدایە کە دژە ئۆکسانە، مەترسیی تووشبوون بە چەوریی جگەر کەمدەکەنەوە. 
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی ئیدس کۆوان لە ئوسترالیا کرا و ئاشکرای دەکات، تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرییەکی درێژخایەن بۆ نەخۆشیی چەوریی جگەر نییە، بەڵام دەکرێت بە خواردنی سەوزە و میوە مەترسیی تووشبوون بەم نەخۆشییە کەمبکرێتەوە.
 
د. لویس باڵمەر توێژەر لە زانکۆکە دەڵێت: ئەم جۆرە ترشە کە بە 'ترشی ئیلاجیک' ناسراوە، لەنێو هەنار، شلیک و شاتوو هەیە، جگە لە سوودەکانی بۆ نەخۆشیی چەوریی جگەر، بۆ نەخۆشییەکانی هەوکردن و شێرپەنجەش سوودی زۆری هەیە. 
 
بەپێی مایۆکلینیک، ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە یاخود یەکێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە مەترسیی تووشبوونیان بە چەوریی جگەر زیاترە.
 
دەکرێت مەترسییەکانی کۆبوونەوەی چەوریی سەر جگەر کەمبکرێنەوە لەڕێگەی خواردنی تەندروست، وەرزشکردن، کێشڕێکی و وازهێنان لە کحول.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."