توێژینەوەیەک: نەشتەرگەری دابەزاندنی کێش مەترسیی جەڵتە کەمدەکاتەوە

28-06-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

 رووداو- دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەوانەی نەشتەرگەری دابەزاندنی کێش ئەنجامدەدەن مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتە کەمدەبێتەوە.


توێژینەوەکە لەسەر 56 هەزار کەسی قەڵەو ئەنجامدراوە و پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی نەشتەرگەری دابەزاندنی کێشیان بۆ ئەنجامدراوە مەترسیی جەڵتەیان لەسەر کەمتربووەتەوە.

د. جۆن سکۆت، پسپۆڕی نەشتەرگەری لە زانکۆی کارۆلینای باشوور لە ئەمریکا دەڵێت، ئەوانەی نەشتەرگەری دابەزاندنی کێشیان بۆ ئەنجامدەدرێت لەماوەی 5 ساڵدا مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتە بەرێژەی ٪22 کەمدەکات.

پزیشکە ئەمریکییەکان دەڵێن ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ ئەوانەی قەڵەون و فاکتەری مەترسیداریان بۆ تووشبوون بە جەڵتە هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە