پەیمانگەیەکی ئەڵمانی: خواردن لە درەنگانی شەو رێخۆشکەرێکی گەورەیە بۆ شەکرە

28-07-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی ئەڵمانی دەریدەخات، خواردنی درەنگانی شەو، کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن تێکدەدات و کەسەکە بەردەوام شەکری خوێنی بەرز و نزم دەکات، ئەمەش رێخۆشکەر دەبێت بۆ تووشبوونی بە شەکرە.
 
توێژینەوەکە لە پەیمانگەی ئەڵمانی بۆ خۆراکی مرۆیی ئەنجامدراوە، دەریخست، خواردنی ژەمەکان لە درەنگی شەودا کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن هەیە و هۆرمۆنی ئەنسۆلین بەباشی لە جەستەیان کار ناکات بۆ رێکخستنی شەکر لە خوێنیاندا.
 
توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی دواژەمیان نزیکتر لەکاتی خەودا دەخۆن، هەستیاریی جەستەیان بۆ هۆرمۆنی ئەنسۆلین کەمتر دەبێتەوە و جەستەیان بە باشی ناتوانێت شەکر لە خوێنیاندا کۆنتڕۆڵ بکات.
 
د. جانا ڤالهاوس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ئەمە وادەکات زیندەچالاکییەکانی جەستە تێکبچن و پاشان ببێتە هۆی تێکدانی کاتژمێری بایۆلۆژیی جەستە.
 
لەگەڵ ئەوەشدا، د. جانا ئاماژە بەوەش دەکات، گرنگترە بایەخ بە جۆری خۆراکەکە بدرێت، وەک خواردنی دانەوێڵەی تەواو و خۆراکی دەوڵەمەند بە ریشاڵەکان لەژیانی رۆژانەدا و دوور بکەوینەوە لە خواردن لە درەنگانی شەودا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤیتامین D.

زانکۆی پێن ستەیت: ڤیتامین D کاریگەریی لەسەر باڵای منداڵی تازە لەدایکبوو دەبێت

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئاستی نزمی ڤیتامین D لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا، ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختە و کورتیی باڵای کۆرپەلەوە بەرز دەکاتەوە.