تەندروستیی جیهانی: لانیکەم دوو ساڵ لەنێوان دوو دووگیانبووندا هەبێت

28-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی سەلامەتیی خانمان لەکاتی دووگیانی و منداڵبووندا رایدەگەیێنێت، لانیکەم دوو ساڵ لەنێوان دوو دووگیانبووندا هەبێت.
 
نوێترین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO دەریدەخات، دوای لەدایکبوونی منداڵ، لانیکەم دوای دوو ساڵ، ئینجا ئامادەکاری بۆ دروستبوونی منداڵی داهاتوو بکرێت.
 
هۆکاری ئەمەش روون دەکاتەوە کە ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختە کەم دەبێتەوە و کێشی منداڵیش باشتر دەبێت، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە لێکەوتەکانی دووگیانی لەسەر خانمان کەمتر دەبنەوە بەتایبەت شەکرە و بەرزەپەستانی ماوەی دووگیانی.
 
سندووقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسی پلانی خێزانی دەکات و دەڵێت: پلانی خێزانی پێویستییەکی تەواوە بۆ هەر خێزانێک و پێویستە هاوژینان زانیارییان لەسەر پلانی خێزانی هەبێت. (راپۆرتەکە ببینە).
 
پسپۆڕێک ئەو هۆکارانە ئاشکرا دەکات کە دەکرێ ببنە هۆی گیانلەدەستدانی خانمانی دووگیان (هەڤپەیڤینەکە ببینە).
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.