رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشکی ستانفۆڕد دەریدەخات، بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە ماڵەوە، مەترسیی تووشبوونی منداڵ بە ئەکزیما زیاددەکات.
توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشکی ستانفۆڕد لە کالیفۆرنیا زانیاری لەسەر 35 هەزار ماڵی ئەمریکی کۆدەکاتەوە و دەردەکەوێت، ئەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن، ئەگەری تووشبوونیان بە ئەکزیما بە ڕێژەی 24% زیاترە بەراورد بەو منداڵانەی کە دایک و باوکیان ڤەیپ ناکێشن.
د. گۆلارا هۆناری، مامۆستا لە زانکۆی ستانفۆرد دەڵێت: ئەنجامی توێژینەوەکە دەردەخەن، بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەلایەن دایک و باوکانەوە مەترسیی هەوکردنی پێستی منداڵان و ئەکزیما زیاددەکات.
بەپێی کۆمەڵەی ئەکزیما لە ئوسترالیا، ئەکزیما زیاتر لە منداڵان بڵاوە و پێویستە بەردەوام شێدارکەرەوەی پێست بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی پێستەکە رزگاربێت لە وشکبوون و خوران، هەروەها شێدارکەرەوە رێگری لە هەوکردن دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ