رووداو – تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی چۆنگکین لە چین دەریدەخات: ئەو خۆراکانەی کە چەوری تێریان تێدایە، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان زیاددەکەن.
زیاتر لە 98 هەزار کەس بەشدارییان لە توێژینەوەیەکی چینی دەربارەی شێرپەنجەدا کرد و دەرکەوت، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان بە رێژەی 24% کەمترە لەو کەسانەی کە کەمترین رێژەی چەوری لە خۆراکیاندا هەیە.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، چەورییە تێرەکان پەیوەندییان بە زیادبوونی مەترسیی شێرپەنجەی سییەکان زیتر لە چەورییە ناتێرەکان.
کاترین راڵ، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت: چەورییە تێرەکان دەبنە هۆی هەوکردن لە جەستە، هەوکردنی درێژخایەن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی شێرپەنجە بە هەموو جۆرەکانیەوە، کەمکردنەوەی خواردنی چەوری، لەنێویاندا چەوری تێر، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە.
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆلکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC، 90%ی مردن بە شێرپەنجەی سییەکان پەیوەندییان بە جگەرەکێشانەوە هەیە، بەڵام شێرپەنجەی سییەکان کە بە هۆکاری دیکە درووستدەبن روو لە زیادبووندایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ