دەستەی ئاماری سعودیە: نزیکەی نیوەی دانیشتووان کێشزۆر و قەڵەون

29-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەستەی گشتیی ئاماری سعودیە ئاشکرای دەکات، نزیکەی نیوەی دانیشتووانی وڵاتەکە کێشزۆر یان قەڵەون.
 
بەگوێرەی دەستەی گشتیی ئاماری سعودیە، رێژەی قەڵەوی لەنێو کەسانی سەروو 15 ساڵان گەیشتووەتە 23٪ و رێژەی کێشزۆریش 45٪ـە.
 
لەبارەی منداڵانیشەوە {دوو تاوەکو 14 ساڵان}، قەڵەوی 14.6٪ و کێشزۆری 33.3٪ بووە.
 
راپۆرتی دەستەی ئاماری سعودیە دەریدەخات، 84.8٪ـی خەڵک رۆژانە تەنیا یەک ژەم سەوزە و میوەکان دەخۆن و 5٪ـی خەڵکیش هیچ سەوزە و میوەیەک ناخۆن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتوویەکی کریاتین.

جگە لە بەهێزکردنی ماسوولکەکان، کریاتین ئەم سوودانەشی هەیە

زۆرجار کریاتین وەکو تەواوکەرێکی خۆراکی بۆ وەرزشڤانان بەکاردێت، ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی هێز و توانای ماسوولکەکان و باشترکردنی ئەدای کارکردنیان لەکاتی راهێنانە قورسەکاندا بەتایبەت بەرزکردنەوەی قورسایی.