رووداو - تەندروستی
شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک رایدەگەیێنێت، لە دوێنێ ئێوارەوە بەهۆی خۆڵبارینەوە نزیکەی 100 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، هۆشداریشدەدرێتە ئەوانەی رەبۆ و هەستیارییان هەیە.
د. لوقمان مزوری، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە بە رووداوی گوت، ئەوانەی رەبۆ و نەخۆشیی سییەکانیان هەیە گرووپی مەترسیدارن بۆ خۆڵبارین و پێویستە هەمیشە خۆیان لە ژینگەی تۆزاری بپارێزن.
هاوکات د. لوقمان مزوری رێنوێنیی ئەوانە دەکات کە رەبۆیان هەیە و دەڵێت: پێویستە لەکاتی خۆڵباریندا لەماڵەوە بمێننەوە و بەخاخ لە رۆژانی خۆڵباریندا زیاتر بەکاربهێنن، تەنانەت جەختیش لە منداڵانی خوار 9 ساڵان دەکاتەوە لەکاتی خۆڵبارین یان نەیەنە دەرەوە یاخود کە چوونە دەرەوە دەمامک ببەستن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک ئاشکرای دەکات، لە دهۆک و زاخۆ 120 کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. بەڵام تەنیا پێنج کەس لە نەخۆشخانەکان ماون.
هەر لەبارەی خۆڵبارینەوە د. هیوا خالید گەردی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و هەناسە گوتی، 'تووشبووانی هەستیاری، ئەوانەی رەبۆیان هەیە یاخود منداڵ و بەساڵاچووان' گرووپی مەترسیدارن بۆ خۆڵبارین و لێکەوتی خراپیان لەسەر دروستدەبێت.
د. هیوا خالید جەخت لەوە دەکاتەوە، لەکاتی چوونەدەرەوە لە کەشی تۆزاویدا دەمامک ببەسترێت و ئەوانەشی کە رەبۆیان هەیە، هەمیشە بەخاخیان پێبێت.
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، چەند رێگەیەکی کاریگەری هەن بۆ خۆپاراستن و مامەڵەکردن لەکاتی ژینگەی تۆزاویدا بەم شێوەیەی خوارەوە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ