بەرنامەی دکتۆر ئاراس؛ زۆرینەی ئاژەڵان سییەکانیان خاوێن نین

30-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
نێو ستۆدیۆی دکتۆر ئاراس.
نێو ستۆدیۆی دکتۆر ئاراس.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراس بە شێوەی راستەوخۆ پێشکێش کرا و لەبارەی ناسینەوەی گۆشتی تەندروست بوو، بەتایبەت کە جەژنی قوربان نزیکە و خواست لەسەر سەربڕینی ئاژەڵ و خواردنی گۆشت زیاد دەبێت؛ پسپۆڕێکی ڤێتێرنەری هۆشداری دا و گوتی، زۆرینەی ئاژەڵان سییەکانیان خاوێن نین.
 
د. ئەرسەلان جەلال، پزیشکی ڤێتێرنەری و بەرپرسی کوشتارگەی هەولێر میوانێکی بەرنامەکە بوو و دەڵێت: ئاژەڵ کە دەبرێتە کوشتارگە دەبێت لانیکەم 2 کاژێر پشووی پێبدرێت، واتا ئاژەڵ پێش سەربڕین، لانیکەم دوو کاژێر پشووی پێبدرێت، بۆ ئەوەی هێور ببێتەوە و گۆشتەکەی بە باشی دەربچێت، چونکە ئەگەر لە دۆخی گوشاردا بێت، ئەوا گۆشتەکەی باش دەرناچێت و ناخورێت.
 
د. ئەرسەلان جەلال دەشڵێت: لە کوشتارگە هەر ئاژەڵێک گەنەی پێوە بێت، سەری نابڕین و زۆرجار دوای پشکنین ئاژەڵمان رەتکردووەتەوە.
 
داوا لە هاونیشتمانییانیش دەکات، لە کوشتارگەکان ئاژەڵ سەرببڕن، ''چونکە کوشتارگەکان تاکە شوێنی شیاو و تەندروستن بۆ سەربڕینی ئاژەڵ''. 
 
دکتۆر کانی بارزان، پزیشکی ڤێتێرنەری میوانێکی دیکەی بەرنامەکە بوو و گوتی، ''گۆشتی فرێش تامی خۆش نییە و جیڕە و باشترە گۆشت 2 - 12 کاژێر لەنێو بەفرگردا بێت، ئینجا بخورێت''.
 
دکتۆر کانی بارزان گوتیشی، باشترە گۆشتی قوربانی ئاوەچۆڕ بێت ئینجا هەڵبگیرێت.
 
گۆشتفرۆشێک لەنێو ستۆدیۆی بەرنامەکەیە و هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان لەوەی کە گۆشتی مۆردار بکڕن و گۆشتی پارچەپارچەکراو لە دووکانەکان نەکڕن.
 
بۆچی ساڵانە تای خوێنبەربوون پێش جەژنی قوربان پەیدا دەبێتەوە؟ وەڵامەکەی لێرەوە بزانە
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە