وەزارەتی تەندروستی: تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمار کرا

30-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی تووشبوویەکی تای خوێنبەربوونی راگەیاند و دەڵێت: ''دانیشتووی قەزای سێمێلە و 43 ساڵە''.
 
ئەمڕۆ شەممە 30-8-2025 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو تووشبووە نوێیەی تای خوێنبەربوون تەمەنی 43 ساڵە و پیشەی قەسابە، بەرکەوتەشی لەگەڵ ئاژەڵی تووشبوودا هەبووە.
 
وەزارەتەکە ئەوەشی روون کردەوە، نەخۆشەکە نیشانەی هەیە و ئێستا لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدا و لە نەخۆشخانە خەوێنراوە.
 
رۆژی چوارشەممە 27-8-2025 د. بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک تایبەت بە رووداو ئاشکرای کرد، لەدوای جەژنی قوربانەوە چەندین گومانلێکراوی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون هەبوون و هەندێکیشیان لە بەغداوە پشتڕاستکراونەتەوە. {بابەتەکە لێرەوە ببینە}
 
هەر ئەمڕۆش د. بەختیار ئەحمەد گوتی، نەخۆشییەکە لە ناوچەکەدا هەیە و بڵاو بووەتەوە، بۆیە هاونیشتمانییان دەبێت هەمیشە مەرجەکانی خۆپارێزێ جێبەجێ بکەن.
 
بەپێی وەزارەتی تەندروستی، ئەم ساڵ 9 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون کە دووانیان گیانیان لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش چاکبوونەتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە