زانیوتە نەخواردنی دەرمان مەترسیدارترە وەک لە خواردنی؟

30-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زۆرکات ئەو نەخۆشانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە دەکەونە نێو هەڵەیەکی مەترسیدارەوە کە دەوەستن لە وەرگرتنی دەرمانەکانیان دوای ئەوەی کەمێک هەستیان بە باشتربوون کرد، ئەمەش بەهۆی ئەوەی گوایە چاکبوونەتەوە یاخود وابیردەکەنەوە کە "تاوەکو کەمتر دەرمان بخۆن کەمتر زیانیان پێدەگات بەهۆی زیانە لاوەکییەکانی دەرمانەکان''، بەڵام ئەمانە مەترسیدارن.
 
یاریدەدەرێکی دەرمانساز بە رووداوی راگەیاند، لەڕاستیدا نەخواردنی دەرمانەکان کاریگەریی مەترسیدارتری هەیە وەک لەو زیانە لاوەکییانەی دەرمان؛ بەتایبەت لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەکو (شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ) بۆیە راگرتنی خواردنی دەرمان زیانی جیدی بەر نەخۆشەکە دەکەوێ.
 
ئەحمەد فارووق، یاردەدەری دەرمانساز لە هەولێر راگرتنی ئەم جۆرە دەرمانانەی خوارەوە بەبێ راوێژی پزیشک و لەخۆڕا باس دەکات کە دەبێتە هۆی ئەمانە؛
 
نەخۆشیی شەکرە: وەستان لە دەرمانەکانی شەکرە دەکرێ ببێتە هۆی وەستانی گورچیلە، زیانگەیاندن بە دەمارەکان و تەنانەت کوێربوون.
 
نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێن: دەکرێ هەست بەهیچ نەکەی، بەڵام مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەکات.
 
زیادبوونی هەوکردن: زیادبوون و بڵاوبوونەوەی هەوکردنەکە بەهۆی نەخواردنی دەرمانەکانی دژەزیندەییەکان.
 
زیادبوونی نیشانەکانی نەخۆشییە دەروونییەکان: نەخواردنی دەرمانی دەروونی دەبێتە هۆی گەڕانەوەی نیشانەکان و زیانگەیاندن بە باری دەروونی و جەستەیی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە