رووداو - تەندروستی
ویلایەتی واشنتن، وەک یەکەم ویلایەت لە ئەمریکا، بڕیاری قەدەخەکردنی ئەو مادە کیمیاییانەی دەرکرد کە فۆرماڵدیهاید لە پێکهاتەکانیاندا هەیە وەکو وەک کرێمی پێست، جێڵی قژ و چەسپی برژانگ، بڕیارەکەش لە ساڵی 2027ـەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەم هەنگاوە بەپێی یاسای "پێکهاتە جوانکارییە بێ ژەهرەکان (Toxic-Free Cosmetics Act) دێت، کە ئامانج لێی پاراستنی تەندروستیی بەکارهێنەرانە.
د.. ئامی زۆتا، پسپۆڕی تەندروستی گشتیی لە زانکۆ کۆڵەمبیان لە ئەمریکا دەڵێت، "فۆرماڵدیهاید وەک مادەیەکی شێرپەنجە ناسراوە و پەیوەندی بە شێرپەنجەی خوێن، قورگ و لووتەوە هەیە، هەروەها دەکرێت ببێتە هۆی تەنگەنەفەسی و هەستیاریی پێست."
بەپێی یاسا نوێیەکە، لە 1ی کانوونی دووەمی 2027ـەوە، دروستکردن و فرۆشتنی ئەو بەرهەمانەی ئەو مادانەیان تێدایە قەدەخە دەکرێت، فرۆشیارەکانیش تاوەکو کۆتایی ساڵی 2027 مۆڵەتیان هەیە بۆ کشانەوەی ئەو بەرهەمەنەی لە بازاڕەکاندان.
فۆرماڵدیهاید مادەیەکی پارێزەرە و بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی بەرهەمەکانی وەک کرێمی پێست، جێڵی قژ و چەسپی برژانگ بەکاردەهێنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ