توێژینەوەیەک: هەر جگەرەیەک نزیکەی 20 خولەک تەمەن کورتدەکاتەوە

30-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی نوێ مەترسییەکی دیکەی جگەرە ئاشکرادەکات، بەجۆرێک لە دوای کێشانی هەر جگەرەیەک، 22 خولەک لە تەمەنی خانمان و 17 خولەک لە تەمەنی پیاوان کەمدەبێتەوە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن کرا و دەرکەوت، بەهۆی لێکەوتە مەترسیدارەکانی جگەرەکێشانەوە دەکرێت ژیان کورت ببێتەوە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەن و مردنی پێشوەختەش زیادببێت.
 
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەگەر کەسێک رۆژانە 10 جگەرە کێشابێت و وازی لێبهێنێت، ئەوا تاوەکو هەفتەیەک رۆژێکی تەواوی ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە.
 
پرۆفیسۆر سانجای ئاگراوڵ، راوێژکاری چارەسەریی تووتن لە بەریتانیا دەڵێت: ''کەسێکی جگەرەکێشی 60 ساڵان، هەمان جەستەی کەسێکی 70 ساڵانی دوور لە جگەرەی دەبێت''، ئەمەش واتە جگەرەکێشانەکە 10 ساڵ جەستەی جگەرەکێشەکەی پیرکردووە.

دوای وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلە، چی بەسەر جەستەدا دێت؟ {کلیک بکە}
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر لونا خالید - د. ئەحمەد پاڵانی

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان: پشتگیریی خۆبەخشی دەکەین تاوەکو دامەزراندن دەکرێتەوە

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان رایدەگەیێنێت، وەک سەندیکا داکۆکی لە مافی پزیشکانی ددان دەکەن بۆ دامەزراندن، بەڵام دەڵێت، "بارودۆخی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر نییە،" بۆیە پشتگیریی بڕیاری خۆبەخشی دەکەن.