توێژینەوەیەک: بەکتریای سوودبەخش سکچوون و قەبزی لە منداڵدا کەم دەکاتەوە

31-08-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە چین ئاشکرای دەکات، پرۆبایۆتیک کاریگەری بەرچاوی هەیە لە کەمکردنەوەی سکچوون و قەبزی لە منداڵاندا.
 
توێژینەوەکە لەلایەن نەخۆشخانەی دایک و منداڵی خوایان و زانکۆی پزیشکیی شوزۆو لە چین ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، بەکارهێنانی پرۆبایۆتیکەکان کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کەمکردنەوەی مەترسی و ماوەی سکچوون و باشترکردنی قەبزی لە منداڵاندا هەیە.
 
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، پرۆبایۆتیکەکان 49% ئەگەری تووشبوون بە سکچوون کەمدەکەنەوە و 36% رێگری لە سەرهەڵدانەوەی سکچوون دەکەن. هەروەها، ماوەی سکچوونەکەش کورت دەکەنەوە. جگە لە سکچوون پرۆبایۆتیکەکان رێژەی قەبزیش کەمدەکەنەوە و یارمەتی باشترکردنی جووڵەی ریخۆڵەکان دەدەن.
 
دکتۆر شیاوفی لین، سەرپەرشتی توێژینەوەکە، دەڵێت؛ کێشەکانی کۆئەندامی هەرس، وەک سکچوون و قەبزی، لە تەمەنی منداڵیدا زۆر باون و دەتوانن ببنە هۆی کێشەی تەندروستی گەورەتر، لەوانە وشکبوونەوە و کەمبوونەوەی گەشە. دەشڵێت؛ ئەم توێژینەوەیە بەڵگەیەکی بەهێز دەخاتەڕوو کە پرۆبایۆتیکەکان دەتوانن رۆڵێکی گرنگ بگێڕن وەک چارەسەرێکی یارمەتیدەر بۆ کەمکردنەوەی سکچوون و قەبزی لە منداڵان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە