پێشبینیی کەشناسی: ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران ببارێ و لە بەشێکیشی بەفر ببارێ.
 
کەشناسی دەڵێت، لە 24 کاژیری رابردوودا زۆرترین بەفر لە کانی ماسێ لە پارێزگای دهۆک باریوە کە 38 سانتیمەتر بووە. کەشناسێکێش پێشبینی دەکات، شەممە کەشوهەوا سەقامگیر بێتەوە و لە سێشەممەوە پلەی گەرما بەرز بێتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێ. لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێ".
 
لەبارەی ئەو ناوچانەی ئەمڕۆ بەفریان لێ دەبارێ، کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی کردووە، جگە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان؛ لە مێرگەسۆر، ئامێدی، سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر بەفر دەبارێ. 
 
لە راگەیێنداوەکەدا کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە: "پێشبینیی بارینی بەفر و کڕێوە دەکرێت لە سەنتەری دهۆک و دەوروبەری و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ. لە شەودا بارینی بەفر و باران و کڕێوە زیاتر دەبێت".
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینییەوە دەڵێت: "لە کاتەکانی بەیانیدا کاریگەری شەپۆلی بارانبارین و بەفربارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان. شەو کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت و کۆتایی دێ".
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ بە رووداوی گوت: "شەوی هەینی کەشەکە بەرەو سەقامگیری دەڕاوت، بەڵام کاریگەریی لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی تاوەکو بەرەبەیانی شەممە بەردەوام دەبێ و لە شەممەدا تەواوی هەرێمی کوردستان کەشەکەی ئاسایی دەبێتەوە".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە، هەروەها سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە.
 
شاڵاو هیدایەت گوتی: "تاوەکو نێوەڕاستی هەفتە واتە دووشەممە سەرمای تووند بەردەوام دەبێت، بەڵام لە سێشەممەوە پێشبینی دەکرێ پلەی گەرما بەگوێرەی رۆژ پلە بە پلە بەرزبێتەوە".
 
کەشناسی، ئەمڕۆ بەفربارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە و بەمشێوەیەیە:
 
- پیرمام؛ 1 سانتیمەتر
 
- دهۆک؛ 0.3 سانتیمەتر
 
- زاخۆ ؛ 1 سانتیمەتر
 
- کانی ماسێ؛ 38 سانتیمەتر
 
- باتیفا؛ 20 سانتیمەتر
 
- بامەڕنێ؛ 23 سانتیمەتر
 
- مانکیش؛ 25 سانتیمەتر
 
- ئامێدی؛ 29 سانتیمەتر
 
- سەرسنگ؛ 25 سانتیمەتر
 
- چەمانکێ 20  سانتیمەتر
 
- دێرەلووک؛ 16 سانتیمەتر
 
- زاوێتە؛ 12 سانتیمەتر 
 
- شیلادزێ؛ 14 سانتیمەتر
 
- دینارتە؛ 4 سانتیمەتر
 
- دەرکار؛ 2 سانتیمەتر
 
کەشناسیی پلەی گەرمای سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دیاری کردووە:
 
هەولێر؛ 7 پلەی سیلیزی
 
سلێمانی؛ 4 پلەی سیلیزی
 
دهۆک؛ 5 پلەی سیلیزی
 
زاخۆ؛ 4 پلەی سیلیزی
 
کەرکووک؛ 9 پلەی سیلیزی 
 
هەڵەبجە؛ 6 پلەی سیلیزی
 
گەرمیان؛ 8 پلەی سیلیزی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەلەمێکی کۆچبەران

قایمقامی پشدەر: لە ساڵی 2025 دا زیاتر لە 1500 کەس لە راپەڕینەوە چوونەتە دەرەوە

قایمقامی قەزای پشدەر دەڵێ، لە ساڵی 2025ـدا زیاتر لە 1500 کەس چوونەتە دەرەوە. رێکخراوێکی کۆچبەرانیش دەڵێ، هیچ ناوچەیەک هێندەی سنووری راپەڕین خەڵکی هەوڵی چوونە دەرەوە نادات.