کۆمەڵی دادگەری: سکاڵامان دژی ئەوانە تۆمار کرد کە سووکایەتی بە ئیسلام دەکەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، سکاڵای یاساییان دژی ئەو کەسانە تۆمار کردووە، کە "بێڕێزی" بە ئیسلام دەکەن. بەرپرسێکی یاسایی حیزبەکە دەڵێت، بە ڤیدیۆ بەڵگەکانیان داوەتە داواکاری گشتی.
 
رووپاک ئەحمەد، سەرۆکی بۆردی یاسایی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 01-02-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ بە فەرمی سکاڵامان دژی هەموو ئەو کەسانە تۆمار کرد، کە بێڕێزی بە پێغەمبەری خوا (د. خ) و پیرۆزییەکانی ئاینی ئیسلام دەکەن."
 
لەبارەی ئەوەی کەسێکی دیاریکراو هەیە سووکایەتیی کردبێت یان بە تایبەت سکاڵایان دژ تۆمار کردبێت و بەڵگەیان هەبێت، سەرۆکی بۆردی یاسایی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان گوتی، "سکاڵاکە لەسەر چەند کەسێکە نەک یەک کەس، بەڵگەکان خراونەتە سەر سیدی و رادەستی داواکاری گشتی کراون."
 
لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کردووە، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاندووە، "داواکارین رێکاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر ئەو کەس و لایەن و دەزگایانەی لە رۆژانی رابردوودا بێڕێزییان بەرامبەر خودا، پێغەمبەری خودا و پیرۆزییەکانی ئیسلام کردووە و بوونە هۆی نیگەرانیی قووڵ و فراوانی موسڵمانان."
 
راگەیێندراوەکەی کۆمەڵی دادگەری بەناوی مەکتەبی سیاسییەوە ئاراستەی داواکاری گشتی کراوە، تێیدا هاتووە، "هێرشی ناڕەوا کراوەتە سەر مزگەوت و زانایانی ئایینی، ئەمەش پێچەوانەی مادەکانی 2 و 17 و 37ی دەستووری عێراقە."
 
بەهۆی هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریا دژی رۆژئاوای کوردستان، چەندین خۆپێشاندان و ناڕەزایی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون، ئەو حیزبە پێیوایە، لە کاردانەوەی خەڵکدا دژی سوپای عەرەبیی سووریا، "سووکایەتی" بە ئاینی ئیسلام کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

لومۆند: نێچیرڤان بارزانی رۆڵێکی سەرەکیی لە رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دا گێڕاوە

رۆژنامەی لومۆندی فەرەنسی لە راپۆرتێکدا ئاماژە بە وردەکاریی ئەو ئاگربەست و رێککەوتنە دەکات کە لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی راگوزەری سووریا واژۆکراوە؛ دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆڵێکی سەرەکی و یەکلاکەرەوەی لە نێوەندگیریی نێوان هەردوولادا هەبووە