کەشناسی: سبەی بەفر و باران دەبارێت

01-03-2022
سیروان عەباس
نیشانەکردن بارانبارین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش ئەگەری بەفربارین هەیە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 01-03-2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی چوارشەممە لە پارێزگای هەولێر ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ کات و شوێندا، هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان. لە پارێزگای سلێمانیش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێ شوێن نمەباران دەبارێت.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، لە پارێزگای دهۆکیش ئاسمان هەوری تەواو و باراناوی دەبێت، هەروەها لە پارێزگای کەرکووک ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەڵەبجەش بە هەمانشێوە.
 
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پلەی گەرمای سبەی چوارشەممە بەمشێوە دەبێت:-
 
هەولێر، بەرزترین 17 پلە و نزمترین 8 پلە
دهۆک، بەرزترین 15 پلە و نزمترین 9 پلە
هەڵەبجە، بەرزترین 17 پلە و نزمترن 9 پلە
کەرکووک، بەرزترین 19 پلە و نزمترین 10 پلە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە