رووداو دیجیتاڵ
کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە نێو شاری کرماشان لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بە مووشەک کراونەتە ئامانج و کوژراو و بریندار هەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ی ئاداری 2026، کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، هێرش کراوەتە سەر گەرەکەکانی پەرواز و مزگەوتی حوڕ لە نێو شاری کرماشان و چەندین باڵەخانە کراونەتە ئامانج.
مانگی سووری ئێران ڤیدیۆیەکی شوێنی بۆردوومانکراو لە کرماشان بڵاوکردووەەتەوە و دەڵێت، تیمەکانی فریاکەوتنی مانگی سوور لەگەڵ سەگی پۆلیسی گەیشتوونەتە ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج و پرۆسەی گەڕان لە نێو داروپەردووی باڵەخانە وێرانبووەکان بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ