وەزارەتی بازرگانی: خۆراکی پێویست لە کۆگەکاندا هەیە و جووڵەی بازرگانی بەردەوامە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانییان لەبارەی بوونی کاڵا و کەلوپەلی پێویست لە کۆگەکاندا و رایدەگەیێنێت، "پێویست بە هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەک ناکات."
 
ئەمڕۆ شەممە 28-02-2026 سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەلوپەلی خۆراکی و سەرەکی، بە بڕی پێویست لە کۆگەکاندا هەیە و جووڵەی بازرگانیش بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە."
 
لەبارەی نیگەرانییەکانی خەڵک لە دروستبوونی تەنگژەی خۆراک، بریکاری وەزارەتی بازرگانی گوتی، "پێویست ناکات هاونیشتمانیان هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەکیان هەبێت، چونکە بازاڕ سەقامگیرە و کاڵای پێویست بەردەستە."
 
سەبارەت بە پرسی بەشەخۆراکی مانگانەی هاونیشتمانیان، سەروەر هاواری ئاماژەی بەوە کرد، کێشەی دابینکردنی بەشەخۆراک چارەسەر کراوە و گوتی، "هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراک کراوە و پرۆسەکە بە شێوەیەکی مانگانە و بەردەوام ئەنجام دەدرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە