لایەنی پەیوەندیدار بۆ هاونیشتمانییان: بەنزین زۆرە و پێویست بە دروستکردنی قەرەباڵخی ناکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی، قەرەباڵخی لە بەنزینخانەکان دروستبوو. لایەنی پەیوەندیدار دەڵێن، "سووتەمەنی زۆرە و رێگە نادرێت نرخ بەرز بکرێتەوە و قەرەباڵخیی ناوێ."
 
جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تەواوی هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، هیچ قەرەباڵخی دروست نەکەن و مەترسییان نەبێت لە نەمانی بەنزین، چونکە زۆرە و نرخیش جێگیرە."
 
جەنگی مەجید دەڵێت، "نرخ نەگۆڕاوە و بەرهەمهێنانی بەنزین وەک خۆی وایە، دابەشکردنی بەنزینی 750 دینارییش بەردەوامە، بۆیە پێویست ناکات کەس نیگەرانی سووتەمەنی بێت."
 
ئەمڕۆ لە 45 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت. سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکان گوتی، "نەوەک بەنزین، گاز و گازوایلیش زۆرن و رێگە نادرێ کەس نرخ بەرز بکاتەوە."
 
ئەمڕۆ چەند بەنزینخانەیەکی هەولێر نرخی لیترێک بەنزینیان بۆ لیتری 875 دینار بەرزکردەوە. جەنگی مەجید گوتی، "ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و پارێزگاری هەولێر لەسەر هێڵ بووین، بەتایبەت هەوڵ هەبوو نرخی گاز بەرز بکرێتەوە، هەموویان ئاگادار کرانەوە نابێ نرخ بەرز بکەنەوە."
 
بە گوتەی سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر، "لە نێو شاری هەولێر و دەوروبەری لیژنەکان چاودێریی نرخی سووتەمەنی دەکەن، هەرکەسێک بەنزین یان جۆرەکانی دیکەی سووتەمەنی گرانبکات سەربەخۆیانە، ئەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت."
 
هەر ئەمڕۆ بەرپرسێکی ئاگادار لە سلێمانی بە رووداوی گوت، "نرخ هیچ نەگۆڕاوە و بەنزینیش زۆرە، هیچ پێویست بەوە ناکات هاونیشتمانییان بچنە بەنزینخانەکان و قەرەباڵخی دروست بکەن."
 
نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵی کواڵیتی بەرز لە هەولێر لەنێوان 800 بۆ 875 دینارە و لە سلێمانی 875 دینارە.
 
کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان دوێنێ رایگەیاند، بەهۆی جەنگی ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکاوە بەنزین "کەم نابێتەوە و زیادیش دەبێت."
 
جگە لە بەنزینی نۆرماڵ، لە هەرێمی کوردستان دوو جۆری دیکە بەنزینی بازرگانیی هەن، ئەوانیش موحەسەن، لیتری بە هەزار و 50 دینار بۆ هەزار و 100 دینارە و سووپەر بە هەزار و 200 بۆ هەزار و 250 دینار دەفرۆشرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی یەکێک لە هێرشەکانی ئەو گروپە چەکدارە بۆسەر هەولێر

گرووپی سەرایا ئەولیا دەم بەرپرسیارێتیی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر هەولێر دەگرێتە ئەستۆ

گرووپی "سەرایا ئەولیا دەم" کە خۆی وەک بەشێک لە "مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق" دەناسێنێت رایگەیاندووە، بە سێ درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای فەرماندەیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەولێر.