رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، هێزی ئاسمانییان بنکەی ئەمریکایان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە، بەرپرسێک لە هەولێر دەڵێت، "هیچ بۆردوومانێکی فڕۆکەی جەنگی نەبووە."
سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیێندراوی ژمارە چواریدا رایگەیاند، "فڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانیی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران، بنکەکانی ئەمریکایان لە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس و هەرێمی کوردستانی عێراق لە چەند ئۆپەراسیۆندا بە سەرکەوتوویی بۆردوومان کرد."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سوپای ئێران، "هەموو ناوەندە سەربازییەکانی دووژمن لە ناوچەکەدا لەبەر دەستی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیدا دەبن".
سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هیچ فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێرانی نەهاتووەتە ئاسمانی هەولێر. هێرش هەبووە، بەڵام لە رێگەی درۆنەوە بووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ