ئەنجوومەنی مامۆستایانی ئێران داوا دەکات بڕیاری خوێندن بە زمانی دایک بدرێت

01-05-2025
ناسر پیرۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە چەند شارێکی پارێزگای کرماشان و پارێزگاکانی ئێران مامۆستایانی ناڕازی دژی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکان گردبوونەوە و ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی ئێران دەڵێت، لە تاران هێرشکراوەتەسەر مامۆستایان و ژمارەیەکیان دەستبەسەرکراون.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە گردبوونەوەی ناڕەزایی مامۆستایان لە کرماشان و شارەکانی هەرسین و ئیسلامئاوای ئەو پارێزگایە بەڕێوەچوو.
 
لە کرماشان، مامۆستایانی ناڕازی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگاکە گردبوونەوە.
 
ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی ئێران دەڵێت، لە تاران هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس دژی گردبوونەوەی مامۆستایان وەستاونەتەوە و بە تووندوتیژی بڵاوەیان پێکردوون و ژمارەیەک مامۆستاش دەستبەسەرکراون. لە شیراز و مەمەسەنی پارێزگای فارسیش مامۆستایانی ناڕازی گردبوونەوە.
 
ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا داوایکردبوو، مامۆستایان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەردەم وەزارەتی پەروەردە لە تاران و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی پەروەردە لە شارەکان کۆببنەوە بۆ پێشاندانی ناڕەزایی لە جێبەجێنەکردنی خواستە پیشەیی، پەروەردەیی و یاساییەکانیان. 
 
ئەو ئەنجوومەنە دەڵێت، مووچەی مامۆستایان کەم و نادادپەروەرانەیە، هەموو مامۆستایان لە مافی بیمەی گشتگیر سوودمەند نین و یاسای هاوتاکردنی مووچەی خانەنشین و فەرمانبەران بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە. 
 
هەروەها داوای پێداچوونەوە بە سیستمی پەروەردەی ئێران دەکات بۆ هێنانەدی دادپەروەری پەروەردەیی، جێگیرکردنی خوێندن بە زمانی دایک و دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ قوتابخانەکان. 
 
ئەو ئەنجوومەنە هەروەها داوا دەکات، سزای هەموو ئەو مامۆستایانە هەڵبوەشێندرێتەوە، کە بەهۆی خواستە پیشەییەکانیان دەستبەسەر و سزا دراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."