تابلۆی سەر بەشێک لە دووکان و فەرمانگەکانی کەرکووک زمانی کوردییان لەسەر نییە

01-07-2022
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
لە کەرکووک بەشێک لە تابلۆکانی سەر دووکانەکان زمانی کوردییان لەسەر نییە
لە کەرکووک بەشێک لە تابلۆکانی سەر دووکانەکان زمانی کوردییان لەسەر نییە
A+ A-

رووداو - کەرکووک

لە گەڕەکێکی کوردی کەرکووک، زۆرینەی تابلۆ و نووسراوی سەر دووکان و بازاڕەکان بە زمانی کوردی نەنووسراون. ئەوە لە کاتێکدایە کە زۆرینەی ئەوانەی دەچنە بازاڕەکە کوردن، فرۆشیارەکانیش هەر کوردن. فرۆشیارێک دەڵێت: "بۆ ئەوەی هەمووان لێمان تێبگەن، ناچارین بە زمانی عەرەبی بنووسین."
 
زاهیر تاهیر، دووکاندارە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کورد دەتوانێت عەرەبی بخوێنێتەوە، بەڵام عەرەب ناتوانێت کوردی بخوێنێتەوە، هۆکارەکەی تەنیا ئەوەیە."
 
لە سەر باڵەخانەی بینای نوێی دادگە و فڕۆکەخانەی کەرکووک، زمانی کوردی پەراوێزخراوە، ماوەیەک لەمەوبەر لەسەر بینای پارێزگاش زمانی کوردی نەبوو، بەڵام دواتر بۆی زیادکرا.
 
ئیدارەی کەرکووک دڵنیایی دەدەن بە بڕیار دامودەزگاکانی سەر بە ئیدارەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە بە هەرچوار زمانی پێکهاتەکان تابلۆکانیان هەڵبواسن.
 
دلێر شوانی، راوێژکاری پارێزگاری کەرکووک گوتی: "وەک ئیدارەی پارێزگای کەرکووک، تابلۆی بینا حکومییەکان سەرجەمی لە ئاستی کەرکووک و قەزا و ناحیەکانی، بڕیاردراوە بە چوار زمان بنووسرێت، کوردی و عەرەبی و تورکمانی و کلدانی و ئاشووری."
 
بایەخ نەدان بە زمانی کوردی لە کەرکووک، نووسەر و رووناکبیرانی نیگەران کردووە، ترسەکە لەوەیە ئەم قەیرانەی زمانی کوردی تێیکەوتووە، مەترسی لەسەر شووناسی نەتەوەیی دروست بکات.
 
یوسف ناسیح، رووناکبیری کورد باسی لەوە کرد: "لەم شارە رۆحە نەتەوایەتییەکە ئیشی لەسەر نەکراوە، ئەزموونی ئەوەندە ساڵە ئیش لەسەر ئەو رۆحییەتە نەکراوە."
 
لە کەرکووک بەشی خوێندنی کوردی هەیە، ساڵانە زیاتر لە 100 هەزار قوتابی بە کوردی دەخوێنن، بەڵام لە پاڵ ئەوانیشدا ژمارەیەکی زۆری منداڵی کورد بە عەرەبی یان زمانەکانی دیکە دەخوێنن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی مافی مرۆڤ: 500 زیندانی چاکسازییەکان سزای لەسێدارەدانیان هەیە

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسا و پاراستنی مافی مرۆڤ رایگەیاند، 500 زیندانی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە. ''زۆریی سزادراوان، سیستمی چاکسازیی نێو چاکسازییەکانی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.''