نەخۆشیی تەبەقی ئاژەڵ بڵاوبووەتەوە؛ گەیشتووەتە نێو ئاژەڵەکانی ورمێ

01-12-2025
ئارمان ئەیووب
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاژەڵداریی ورمێ دەڵێت، "نەخۆشیی تەبەق گەیشتووەتە پارێزگای ورمێ، بۆیە پێویستە هەرچی زووە ئاژەڵەکانیان بکوتن."
 
ئومێد خەلیلزادە، ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی کانوونی یەکەم گوتی، نەخۆشیی تەبەق گەیشتووەتە پارێزگای ورمێ. بەهۆی هاوسنووری ورمێ لەگەڵ سێ وڵات و گشتگیربوونی ئەم نەخۆشییە لە هەندێک وڵاتی دراوسێ، بە ئاژەڵدارانی گوت، "بۆ ئەوەی ئاژەڵەکانتان لەنێونەچن پێویستە بەزووترین کات بیانکوتن."
 
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاژەڵداریی پارێزگای ورمێ گوتی، لە پارێزگاکەدا 4 ملیۆن مەڕ و بزن هەن کە مەترسیی نەخۆشی تەبەقیان لەسەرە و دەبێت بکوترێن تاوەکو لەنێونەچن.
 
خەلیلزادە گوتی، پارێزگای ورمێ پلەی سێیەمی لە ژمارەی ئاژەڵی بچووکدا هەیە و نزیکەی 30٪ـیان کوتراون.
 
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاژەڵداریی پارێزگای ورمێ باشترین کاتی بۆ کوتانی ئاژەڵی بچووک، مانگی 3 تاوەکو مانگی 5 دیاریکرد و گوتی، کوتان لەو ماوەدا زۆرترین کاریگەریی دەبێت.
 
 تەبەق نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، تووشی ئاژەڵە سمدارە دوولەتەکان دەبێت و ژێر سمی ئاژەڵەکە بریندار دەکات. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، نەخۆشیی تەبەق خێراترین نەخۆشیی ڤایرۆسییە بۆ بڵاوبوونەوە لەنێو ئاژەڵاندا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران. وێنە: Reuters

ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران: هێز بێتە نێو ئێران، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە ئامانج

ئەمڕۆ هەینی، 06-03-2026، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، نوێنەری رێبەری کوژراوی ئێران لە ئەنجوومەنی بەرگریی وڵاتەکەدا هۆشدارییەکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەنیا بارەگاکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج، ''بەڵام ئەگەر ئەو گرووپانە (حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان) بێنە نێو سنوورەکانی ئێرانەوە، ئەوە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانج.''