وەزارەتی نەوتی عێراق: ئامادەین گاز بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بریکارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ دابینکردنی گازی پێویست بۆ ماڵان، ئامادەیی وەزارەتەکەشی دەربڕی بۆ دابینکردنی گاز بۆ هەرێمی کوردستان.
 
د. عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری گاز بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزارەتەکەیان پلانێکی تۆکمەی داناوە بۆ بەردەوامیی دابینکردنی پێویستیی هاووڵاتییان لە گازی شل لە سەرجەم پارێزگاکاندا.
 
د. عیزەت سابیر گوتی، گاز لە وێستگەکانی پڕکردنەوە و وێستگەی گازی ئۆتۆمبێل هەیە بۆ هەموو کاتێک؛ ئەوە جیا لە دابینکردنی ئەو وزەیە بۆ کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان و کەرتەکانی پیشەسازی، بیناسازیی و خزمەتگوزارییەکان.
 
بەرهەمی ساڵانەی گازی شل لە عێراق زیاتر لە 3 ملیۆن تۆنە، نزیکەی دوو ملیۆن تۆنی لە کۆمپانیای گازی بەسرە بەرهەم دەهێنرێت.
 
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری گاز رایگەیاند، وەزارەتەکەی بڕی پێویستی گازی شلی هەیە کە بۆ مانگەکانی داهاتوو پێویستیی هاووڵاتییان پڕ بکاتەوە.
 
لە دوای هێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کۆمپانیای دانەگاز لە 28ی شوباتەوە بەرهەمهێنانی گازی راگرت، ئەمەش لە هەندێک شوێن قەیرانی گازی دروستکردووە.
 
سەبارەت بە دابینکردنی گاز بۆ هەرێمی کوردستان، عیززەتی سابیر گوتی: "ئامادەین گاز بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی پاش بۆردوومانکردنی بنکەی پۆلیسی 11 کە لە ناوەندی شاری مهابادە.

شاری مهاباد بە چڕی بۆردوومان کرا

هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر پێگە سەربازی و ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری مهاباد دەستپێکراوە و چەندین بنکەی پۆلیس لە شارەکە کراونەتە ئامانج.