سبەی بڕیار دەدرێت: "پێشنیازکراوە پشووی قوتابخانەکان تاوەکو 11ی ئادار درێژبکرێتەوە"

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
نیشانەکردن پشوو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پشووی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان، کە بەهۆی جەنگی ئێرانەوە راگەیێندرابوو کۆتایی هات. سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێت، "بە ئەگەری زۆرەوە پشووەکە درێژ دەکرێتەوە تاوەکو 11ـی ئادار".
 
لەگەڵ دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، "بۆ پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان؛ قوتابیان و خوێندکاران، لە 01ـی ئادار بۆ 4ـی ئادار پشووی فەرمی دەبێت".
 
دوو سەرچاوەی باڵا لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند: "تاوەکو 24 کاژێری داهاتوو، وەزارەتی پەروەردە بڕیار لە بارەی دەستیپێکردنەوەی دەوام یان درێژکردنەوەی پشوو دەدات".
 
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پەروەردە بە رووداوی گوت: "پێشنیاز کراوە پشووەکە تاوەکو چوارشەممە 11ـی ئادار درێژبکرێتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە پەسند دەکرێت".
 
بەگوێرەی رۆژژمێری حکومەت، ساڵانە 11ـی ئادار بەهۆی رێککەوتنی "11ـی ئازار"ـەوە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە. 14ی ئاداریش بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی، پشووی فەرمییە. هەروەها بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندنیش لە 20ی ئادار تاوەکو 23ی ئادار پشووی فەرمییە لە ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە