دەنگۆی چۆڵکردنی شاری بانە رەتدەکرێتەوە

06-03-2026
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی بانەی پارێزگای سنە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە  چۆڵکردنی شارەکە دەکەن و دەڵێ، فەرمانێکی لەو شێوەیە دەرنەکراوە و بە تەواوی ناڕاستە.
 
رۆژی هەینی، 06-03-2026، ئەحمەد محەممەدڕەزایی، قایمقامی شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ''ئەوە دەنگۆیەی کە سەبارەت بە بڕیاری قایمقامییەت بۆ چۆڵکردنی شارەکە بڵاوکراوەتە، بە تەواوی ناڕاستە.''
 
ئەحمەد محەممەد رەزایی داوا لە خەڵک دەکات ئارامی خۆیان بپارێزن و ''گوێ بەو دەنگۆیانە نەدەن کە باس لە چۆڵکردنی شارەکە و رۆیشتنی دانیشتووانی بەرەو گوندەکان دەکات.''
 
لەگەڵ بەردەوامیی جەنگی نێوان ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران کە 28ـی شوبات دەستیپێکردووە، چەندین جار هەواڵی چۆڵکردنی ناوچە سنوورییەکان بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە، بەڵام هەر زوو لەلایەن بەرپرسانەوە رەتدەکرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تێکشکاندنی درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر.

هەرێمی کوردستان راپۆرتێکی "ورد و زانستی" لەسەر زیانەکانی جەنگ دەداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی

دوای وەستانی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە هەڵسەنگاندنی زیانە ژینگەییەکانی ئەو جەنگە دەکەن کە لە ماوەی رابردوودا رووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە. بەرپرسێکی ژینگەییش دەڵێت: "دەمانەوێت بە وردی و زانستی لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکان لەسەر خاک، ئاو و هەوا بکەین و بیدەینە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."