ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران: هێز بێتە نێو ئێران، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە ئامانج

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری رێبەری کوژراوی ئێران لە ئەنجوومەنی بەرگریی وڵاتەکەدا هۆشداری دەداتە هەرێمی کوردستان کە لە ئەگەری گەڕانەوەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت دەکرێنە ئامانج.
 
ئەمڕۆ هەینی، 06-03-2026، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، نوێنەری رێبەری کوژراوی ئێران لە ئەنجوومەنی بەرگریی وڵاتەکەدا هۆشدارییەکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەنیا بارەگاکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج، ''بەڵام ئەگەر ئەو گرووپانە (حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان) بێنە نێو سنوورەکانی ئێرانەوە، ئەوە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانج.''
 
ئەحمەدیان ئاماژەی بەوە کرد، "سەرجەم فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکان لە جێبەجێکردنی ستراتیژی و بەرنامەی بەرگریی هەمەجۆر و ناهاوسەنگەکان بەردەوام دەبن و هەر سەرچاوەی هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێران دەکەنە ئامانج.
 
ئەو نوێنەرەی رێبەری پێشووی ئێران لە ئەنجوومەنی بەرگریی وڵاتەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە رێگەدان بە پەڕینەوەی ئەندامانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە واتای ''پاڵپشتیی تەواوی'' هەرێمی کوردستانە لێیان و ''ئەو کات بە بەرفراوانی دامەزراوەکانیان دەکرێنە ئامانج و کۆتایی بە پەیوەندیی دۆستانە و پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی لە رۆژە سەختەکاندا بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنرێت.''
 
3ـی ئابی 2025، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بڕیاری دامەزراندنی (ئەنجوومەنی بەرگریی وڵات)ـی پەسند کرد کە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سەرۆکایەتی دەکات و عەلی شەمخانی، راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی کە لە هێرشەکانی رۆژی 28ـی شوباتی ئیسرائیل و ئەمریکادا کوژرا، سکرتێری ئەنجوومەنەکە بوو. 
 
لەم دواییانەدا میدیایەکی ئەمریکی لەسەر زاری بەرپرسێکی وڵاتەکە بڵاوی کردەوە کە ئەندامانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان بە ئۆپەراسیۆن دژی ئێران کردووە، بەڵام هەر زوو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی حیزبەکانی ئەندام لە هاوپەیمانیی کوردستانی ئەو بانگەشەیە بە تەواوی رەتکرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلێکی خوێندن لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر

سبەی بڕیار دەدرێت: "پێشنیازکراوە پشووی قوتابخانەکان تاوەکو 11ی ئادار درێژبکرێتەوە"

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پەروەردە بە رووداوی گوت: "پێشنیاز کراوە پشووەکە تاوەکو چوارشەممە 11ـی ئادار درێژبکرێتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە پەسند دەکرێت".