میدیای ئێران: شەپۆلێکی نوێی مووشەکی دەستیپێکرد

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
میدیای ئێران بڵاوی کردەوە هێرشێکی نوێی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد.
 
کاژێر 11:15 خولەکی ئەمڕۆ هەینی 06-03-2026، میدیای فەرمیی ئێران پشتڕاستی کردەوە، شەپۆلێکی دیکەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکردووە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمە شەپۆلی 22ـمینی ئۆپەراسیۆنی (بەڵێنی راست 4)ـی ئێرانە کە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل دەکرێ.
 
لە شەپۆلی پێشوودا کە کاژێر 05:26 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرا، بەگوێرەی راگەیێندراوی سوپای پاسداران، بە شێوەی ''تێکەڵ، بەرفراوان و جۆراوجۆر'' بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و چەندین ئامانج لەنێو خاکی ئیسرائیل بوو.
 
لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە، هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 
لە بەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران، بە چەندین مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە