داواکارییەکەی ئەحمەد تورک رەتکرایەوە؛ ماوەی کارکردنی قەییوم درێژکرایەوە

44 خولەک له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگای کارگێڕیی دیلۆک داواکاریی "راگرتنی جێبەجێکردن"ـی ئەحمەد تورکی رەتکردەوە کە دژی بڕیاری دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین تۆماری کردبوو. وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش ماوەی کارکردنی ئەو قەییومەی درێژکردەوە کە لە شوێنی ئەحمەد تورک دانراوە.
 
ئەحمەد تورک کە سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین بوو، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە لە 3ی تشرینی دووەمی 2024 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە. هەر بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، تونجای ئاکۆیون بە قەییوم کرایە سەرۆک شارەوانی. 
 
ئەحمەد تورک بۆ هەڵوەشاندنەوە و راگرتنی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، سکاڵای لە دادگا تۆمارکرد. دادگای کارگێڕی هەرێمیی دیلۆک بە کۆی دەنگ بڕیاری رەتکردنەوەی داواکارییەکەی دا. 
 
دادگا لە چوارچێوەی مادەکانی پەیوەندیدار بە یاسای ژمارە 2577ی رێکارەکانی دادگاییکردنی کارگێڕی، دۆسیەکەی تاوتوێ کرد و رایگەیاند، مەرجە یاساییەکانی راگرتنی جێبەجێکردنەکە نەهاتوونەتە دی. 
 
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ماوەی کارکردنی تونجای ئاکۆیونی بۆ 2 مانگی دیکە درێژکردەوە، کە وەک قەییوم لە شوێنی ئەحمەد تورک دانراوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 2ـی کانوونی دووەمی 2025، موراد ئەمیر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، لە هەژماری سۆشیاڵ میدیای خۆی لەبارەی بابەتەکەوە نووسی: "ئێمە گوتمان، بە دەستنیشانکردنی هەڵە، چارەسەری دروست ناکرێ. لە راپۆرتی کۆمیسیۆنەکەماندا گوتمان، کێشەی کورد، لە بنەڕەتدا کێشەی دیموکراسی و یاسایە. ئەگەر تاوەکو ئێستا دەنگی دەنگدەر بە بێ بەها سەیر بکرێت، دەتوانن باسی کام پرۆسە و کام ئاشتیی کۆمەڵایەتی بکەن؟"
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خێوەتە سووتاوەکانی کەمپی شاریا. وێنە: نایف رەمەزان- رووداو

لە دهۆک ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان کەوتەوە

ئاگر لە کەمپی شاریای ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک کەوتەوە. پەیامنێری رووداو دەڵێ، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام دوو خێوەت بە تەواوی سووتاون.