لە بوومەلەرزەی شاری خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 9000 خانوو زیانیان بەرکەوتووە

02-02-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دامەزراوەی بیناسازیی ئێران رایگەیاند، لە بوومەلەرزەکەی چەند رۆژی رابردووی شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ 9 هەزار و 250 خانوو و باڵەخانە رووخاون یان زیانیان بەرکەوتووە.
 
ئەکبەر نیکزاد، سەرۆکی دامەزراوەی بیناسازی ئێران راگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەوە 1750 خانوو بە تەواوەتی رووخاون و 7500 خانووی دیکەش زیانیان بەرکەوتووە و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە.
 
محەممەد سادق موعتەمدنیا، پارێزگاری ورمێ ئاماژەی بەوە کردووە، 50 کەمپیان بۆ خەڵکی لێقەوماو دروستکردووە، کە 90 هەزار کەس دەتوانن تێیاندا بژین و زیاتر لە 23 هەزار خێوەتیشیان دابەشکردووە.
 
لەگەڵ ئەوەشدا ناڕەزایەتی و رەخنە لە شێوازی پێڕاگەیشتن بە خەڵک لێقەوماو لە رۆژانی رابردوودا زیادی کردووە و تەنانەت جێگری سەرۆککۆماری ئێران کە سەردانی شارەکەی کردبوو، گلەیی لە شێوازی دابینکردنی کەلوپەلی خۆراکی، گەرمکردنەوە و سەرپەنا بۆ خەڵکەکە کردبوو.
 
خەڵکی خۆی تاوەکو ئێستا چەندینجار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوبوونەتەوە، شەوی رابردوو دیسان خەڵک لە بەردەم قایمقامیەتی شاری خۆی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
 
بە گوتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، یەکینە تایبەتەکانی پۆلیسی ئێران رێگری لە خەڵک دەکەن یارمەتی بگەیێننە خەڵکی لێقەوماوی خۆی. بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە دەروازەی شاری خۆی تۆمار کراوە، ژمارەیەکی زۆری لە هێزە تایبەتەکانی پۆلیس رێیان لە هاتووچۆی خەڵک گرتووە.
 
بوومەلەرزەکە هەفتەیەک لەمەوبەر لە شاری خۆیدا روویدا، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 1100 کەسیش بریندار بوون. ئەمە سێیەمین بوومەلەرزەی گەورەیە لەو ماوەیەدا لە شارەکەی داوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".