کەشناسی: تاوەکو هەینی نمەباران دەبارێت

02-03-2021
سەرباز سیامەند
بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
نیشانەکردن بارانبارین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی  کوردستان رایگەیاند، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نمەبارانی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت، لە شاخە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.
 
ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە تاوەکو رۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هاوکات نمەباران لە سەنتەری شارەکان و دەوروبەریان و لە هەندێک ناوچەکان دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.
 
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی وەک ئەژی چەتۆ باسی کرد، بە گشتی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی رووی لە ناوچەکە کردووە، زۆر  بەهێز نییە، "وەک هەندێک سەرچاوە باسی دەکەن"، بەڵکو تاوەکو ئاستێک شەپۆلێكی  لاوازە، "بەڵام نمەباران و بارانی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت".
 
ئەژی چەتۆ، ئەوەشی گوت تەنیا لە پارێزگای دهۆک بارانبارینەکە ئاستی مام ناوەند دەبێت، بەهەمان شێوە بەفر لە سنووری دهۆکیش لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە