رووداو دیجیتاڵ
دکتۆر نەمام غەفووری رۆژی 1-4-2021 بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کەی سەرەخۆشی لێکردن.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو دکتۆرە نەمام مەحموود کاکە زیاد غەفووری، پزیشکی خۆبەخش و خێرخواز و چالاکوانی ناسراو و بەهاناوەچووی ئاوارە ئێزیدییەکان و لێقەوماوان بەگشتی، وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى."
نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بوو و ماوەی 35 ساڵ لە سوێد دەژیا. حەوت ساڵ پێش ئێستا گەڕایەوە کوردستان بە مەبەستی كۆمەك و هاوكاری و خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەكانی كوردی ئێزدی. رۆژی 1-4-2021 بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هيواى خواستووە خوداى مه‌زن گيانى دکتۆرە نەمام به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و هاوڕێ و هاوكارانى ببه‌خشێت.
لاى خۆيانەوە، خانەوادەی دکتۆر نەمام غەفووری سوپاس و پێزانينیان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ